کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران بایی ٨ میلیارد دۆلار چەك و تەقەمەنی دەكڕێ

13:56 - 28 رێبەندان 2715

ئێران بە تەمایە بە ڕێژەیەكی زۆر چەك‌و تەقەمەنی لە ڕووسیە بكڕی‌و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ٨ میلیارد دۆلاری تەرخان كردووە. ڕۆژنامەی "كۆمێرسانت"ی چاپی ڕووسیە وێڕای ئاماژە بە قسەكانی حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیە، نووسیویەتی: دەوڵەتی ئێران بەنیازە بایی ٨ میلیارد دۆلار چەك‌و كەرستەی شەڕ لە ڕووسیە بكڕێ. ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها نووسیویەتی: وەزیری بەرگریی كۆماری ئیسلامی لەماوەی سەردانی خۆی لە موسكۆ، جگە لە دیدار لەگەڵ كاربەدەستانی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیە، بە ئەگەری زۆر چاوی بە وێلادیمیر پووتین سەركۆماری ئەم وڵاتەش دەكەوێ‌و دانووستانی لەگەڵ دەكا. ئەم ڕۆژنامە "ڕووسی"‌یە لە درێژەدا نووسیویەتی ئێران بە تەمای كڕینی فڕۆكە شەڕكەرە ڕووسیەكان لە جۆری "سۆخۆی ٣٠ ئێس" و تانك  لە جۆری "تی ٩٠"ەكانە.