![](/files/shomareshfaqir.jpg)
کاربه‌ده‌ستانی ئێران باس له به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاماری هه‌ژاره‌کان له‌م وڵاتەدا ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئیمدادی ئێران ده‌ڵێ ئاماری هه‌ژاری له ئێران ڕوو له زیاد بوونه‌و هه‌وڵه‌کان له‌م باره‌وه نه‌یانتوانیوه وڵامده‌ر بن.
پێشتریش جێگری وه‌زیری ته‌عاون باسی له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا کردبوو. ناوبراو پێی وابوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌م مه‌سه‌له هیچ پێویستییه‌کیان به ئامار نییه‌و هەژاری لە دار‌و دیواری شار‌و گوندەکان دەبارێ.
هه‌ر له‌م باره‌وه، په‌رویز فه‌تتاح، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئیمدادی خومه‌ینی وێڕای پێداگری کردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ژاری له کۆمه‌ڵگای ئێران هه‌روا ڕوو له زیاد بوونه، له بابه‌ت گه‌شه کردنی کۆمه‌لگای یارمه‌تیخواز له‌م وڵاته نیگه‌رانی ده‌ربڕی.
په‌رویز فه‌تتاح سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئیمداد هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌م بارودۆخه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌وڵه‌کانی ئه‌م ده‌وله‌ته و ده‌وڵه‌ته‌کانی پێش‌و و هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م مه‌جلیسه‌و مه‌جلیسه‌کانی پێشتریش هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نەبوە.
ناوبراو له لیدوانێکدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیلنا گوتی: ژمارەی که‌سانی ئاتاج، چ ئه‌وانه‌ی که له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و چ ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێڵه دان، یه‌کجار زۆره.
جێگری وه‌زیری ته‌عاون، کار و خۆشبژێویی کۆمه‌ڵایه‌تیش گوتوویه‌تی له بواری داهاته‌وه سه‌دی ٢٨ی خەڵکی کۆمه‌لگا بە هه‌ژار دادەنرێن، ئه‌وه له حاڵێک دایه که پێشتر ئابووریناس حوسێن ڕاغفه‌ر، گوتبووی ٣٠ میلیۆن که‌س له حه‌شیمه‌تی ئیران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا دەژین.