کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لۆمۆند: ڕۆژئاوای سووریە، سەرەڕای هەڕەشەی توركیە بەرەو خودموختاری دەڕوا

06:46 - 2 رەشەمه 2715

ڕۆژنامەی لۆمۆند دەنووسێ كە ئاستەنگی زۆر لەبەردەم عەمەلیاتی نیزامیی توركیە لە سووریەدا هەیە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی لۆمۆند، سەرەڕای بۆردومانی تۆپخانەكانی توركیە، كوردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە حاڵی پێشڕەوی لە ناوچەكانی باكووری سووریەدان و وێڕای پشتیوانیی ئامریكاو ڕووسیە، لە حاڵی هەڵێنانەوەی هەنگاوی گەورە بەرەو خودموختاری هەرێمی كوردستان لەو وڵاته‌ن. ا لۆمۆندهەروەه دەنووسێ كە پاش هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌ له‌ ئانكارا، ئەحمەد داوود ئۆغلوو سەرۆك وەزیری ئەم وڵاتە وێڕای تاوانباركردنی لقی سووریەی پ كا كا ئه‌وانی به‌ هۆکاری سەرەكیی ئەم هێرشە تیرۆریستییە زانی و هەر چەشنە هەوڵێك دژی ڕێژیمی سووریە بە مافی دەوڵەتی تورك دەزانێ. بەم حاڵەش، ئەگەری ئه‌وه‌ زۆر که‌مه‌ كە ئەرتەشی توركیە هێزشی نیزامی بكاتە سەر حیزبی یەكیەتیی دێموكراتیكی كوردستانی سووریە لە خاكی خۆیان‌دا. لۆمۆند لە درێژەدا دەنووسێ كە گەورەترین كۆسپ لەبەردەم ئەرتەشی توركیە بۆ دەستێوەردانی نیزامی دژی كوردەكان لە سووریە، ئامادەبوونی ڕووسیە لە خاکی سووریەیە. شایانی باسە كە هێزە كوردییەكان لە كاتی هێرشی ئەرتەشی سووریە و هاوپەیمانانی بۆسەر شاری حەلەب هەلیان قۆستەوەو لە شاری ئەعزاز لە سنووری نێوان توركیە و سووریە نزیك بوونەتەوە.