کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگایی‌ كردنی‌ ٣٢ تاوانبار له‌ عه‌ڕه‌بستان به‌ تاوانی‌ سیخوڕی‌ بۆ ئێران

06:18 - 3 رەشەمه 2715

دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ عه‌ره‌بستان ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دادگایی كردنی‌ بۆ ٣٢ كه‌س به‌ تاوانی‌ سیخوڕی‌ بۆ ئێران به‌ڕێوه‌ برد. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ "عۆكاز"، دادگای‌ تایبه‌تی‌ سزاكان بۆ تاوتوێكردنی‌ په‌روه‌نده‌ی‌ ٣٢ تاوانبار به‌ تۆمه‌تی‌ سیخوڕی‌ له‌ عه‌ره‌بستان بۆ ده‌زگای‌ ئیتلاعاتی‌ ئێران به‌یانیی ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌. سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ عه‌ره‌بستان ده‌ڵێن٣٠ تاوانباری ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌‌ عه‌ره‌بستانی و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش ئێرانی و ئه‌فغانین. هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ تاوانی‌ ٢٧ كه‌سیان پێش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ٥ كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ له‌ مانگه‌كانی‌ خاكه‌لێوه‌ و بانه‌مه‌ڕی‌ ساڵی‌ ٩٢ ده‌سبه‌سه‌ر بكرێن، له‌سه‌ریان ساغ کراوه‌ته‌وه‌. شایانی‌ باسه‌ كه‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ تا ئاماده‌كرانی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.