کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێناتۆر كۆركێر: بە ڕێككەوتنی ناوكی هەموو ئەهرۆمەكانی فشار بۆ سەر ئێران وەلانران

06:12 - 8 رەشەمه 2715

سێناتۆری كۆماریخواز باب كۆركێر سەرۆكی كۆمیتەی پێوەندییەكانی دەرەوەی سەنای ئامریكا پێی وایە ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران بۆتە هۆی لەنێو چوونی ئەهرۆمەكانی فشار بەدژی كۆماری ئیسلامی. كۆركێر ده‌ڵێ ئامریكا بە جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنامەی ناوكی هەموو ئەهرۆمەكانی فشاری لەسەر ئێران لابردوەو ئێستا ئێران هەرچی پێی خۆش بێ دەتوانێ بیكا. سێناتۆر كۆركێر لە بەشێكی دیكەی قسەكانی‌دا گوتی بەهۆی خەمساردی‌و سیاسه‌تی پاسیڤی دەوڵەتی ئۆباما ئێران درێژە بە توێژینەوەكانی خۆی دەداو بەرنامەی ناوكیی خۆی بەرەو پێش دەباو بە تەمایە فڕۆکه‌ی جه‌نگیی سۆخۆش لە ڕووسیە بكڕێ كە ئەوەش پێشێلكردنی ئاشكرای بڕیارنامەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە. كۆركێر لە درێژەدا پڕژایە سەر هەڵبژاردنەكانی ئێران‌و وێڕای ئاماژە بە ڕەد كرانەوەی بەربڵاوی سەلاحییەتی كاندیداتۆرەكان لە ئێران، گوتی بەم چنین‌و به‌رنامه‌ی خامنەیی له‌ ئێستاوه‌ دیاره‌ که‌ ئەم هەڵبژاردنانەش هیچ ئاڵوگۆڕێكیان لێ ناكەوێتەوە.