کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەركرانی لانیكەم ٢٠٠ كەس لە ئێران بە هۆی سه‌رپێچی لە قانوونی هەڵبژاردن

05:54 - 9 رەشەمه 2715

بەپێی دوایین ئاماری هەواڵدەرییەكان تا ئێستا ٨٣ سه‌رپێچیی گەورەی هەڵبژاردن لە سەراسەری ئێراندا ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر پەروەندەی تایبەت بۆ هێندێك لەم كەسانە پێك هاتووە كە لە دەرەوەی نۆرەی خۆیان‌دا پێڕاگەیشتنیان بۆ ده‌‌كرێ. كڕین و فرۆشتنی دەنگ، كەڵكوەرگرتن لە پێگەی شوغڵی بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، بەكارهێنانی شوێنە ناقانوونییەكان بۆ پڕوپاگەندە، بێڕێزی كردن بە بەربژێرەكان‌و تەبلیغات دژی هێندێكان کۆمه‌ڵێک له‌و سه‌رپێچییانه‌ن که‌ ئه‌و زیاتر له‌ ٢٠٠ که‌سه‌یان له‌سه‌ر گیراوه‌. شایانی باسە كە تا ئێستا ناوو شوناسی دەسبەسەركراوان ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام بەگشتی لە زۆربەی پارێزگاكانی ئێران جگە لە بووشێهرو كرماشان ڕاپۆرتی سه‌رپێچی له‌ هەڵبژاردنه‌کان بڵاو كراوەته‌وه‌.