کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆزرانەوەی مینەكانی ئێران لە ئەنباری تالیبان لە ناوەندی ئەفغانستان

06:18 - 10 رەشەمه 2715

والی بامیان لە ناوەندی ئەفغانستان پێداگری كردەوە كە لە ئەنباری چەك‌و تەقەمەنیی گرووپی تالیباندا كە كەوتۆتە بەر دەستی هێزە ئەمنیەتییەكان، چەندین جۆر مین دۆزراوەتەوە كە لە ئێران دروست كراون. محەممەدتاهیر زەهیر بە تۆڕی میدیایی بی بی سی گوت هەرچەند شوێنی كارخانەی بەرهەمهێنەری ئەم مینانە له‌ سه‌ریان پاك كراوەتەوە، بەڵام ئەم مینانە لە ئێران دروست كراون. ناوبراو لە درێژەدا گوتی: بەپێی ڕای كارناسانی كاروباری نیزامی‌و ئەمنیەتی، ئەم مینە دژە نەفەرانە لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دروست كراون‌و بۆ ئه‌فغانستان نێردراون. عەبدوڕەحمان ئەحمەدی، وتەبێژی زەهیر گوتی: ئەم مینە دژەنەفەرانە وێڕای بڕێكی زۆر چەك‌و تەقەمەنیی دیكە لە دۆڵی شكار لە سنووری ویلایەتی "بەغلان" لە باكووری ڕۆژاوای ویلایەتی بامیان دۆزراونەتەوە.