![](/files/rakaidennnjawadd.jpg)
جێگری وەزیری نەوت وێڕای ئاماژە بە دواكەوتنی قەزری شیركەتی نەوت بە بانكەكان، گوتی سه‌باره‌ت به وەرگرتنی وام‌و سوودەكانی نزیك بە ٥٢ میلیارد دۆلار قه‌رزدارین‌و نزیك بە ٤ میلیارد دۆلاریش قه‌رزی په‌یمانکارو شیرکه‌ته سه‌نعه‌تییه‌کانمان له‌سه‌ره.
ڕۆكنەئەدین جەوادی گوتی له ئێستادا شیركەتی نەوت دوو كێشەی گەورەی هه‌یه که بریتین له سیستمی دابینكردنی بوودجەی پێویست بۆ په‌ره‌پێدان به پیشەسازیی نەوت‌و هەروەها دابینكردنی سەرچاوە لە چوارچێوەی بوودجەدا. ئه‌و له درێژه‌دا گوتی: بۆ نموونە كاتێك كە نرخی نەوت نزیك بە ١١٠ دۆلار‌و هەناردەی نەوتی ئێرانیش ڕۆژانە ٢ میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار بۆشكە له ڕۆژێک‌دا بوو، پشكی شیرکه‌تی نەوت لە داهاتەكانی نەوت بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌نعه‌تی نه‌وت سەدی ١٤ بوو، بەڵام ئێستا بە دابەزینی نرخ‌و هەناردەی نەوت، دیسان پشكی نەوت سەدی ١٤یە كە ئەمە بەم مانایەیە بارستایی گەشەپێدان به پیشەسازیی نەوت بۆ یەك لە ٦ دابەزیوە.
بەڕێوەبەری شیركەتی میللی نەوتی ئێران گوتی تەنانەت ئەم بەڵێنیانەی كە لە بواری سیستمی بوودجەوە دراون، بە هۆی بەرتەسك‌كردنەوەكان دابین نەكراوە. بۆ نموونە، بە هۆی گەمارۆكان هەموو پارەی نەوتی فرۆشراومان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
جێگری وەزیری نەوت لە نموونەیەكی دیكەدا لەبارەی بەرتەسك‌كردنەوەكانی سەرچاوەی پێدراو گوتی: قانوونی بوودجەی ساڵ ٩٣ ئیزنی بە بانكی ناوەندی دا كە تا ١٠ میلیارد دۆلار ئه‌سپارده دابنێ، ئەمە لە حاڵێكدایە كە بانكی ناوەندی لە ساڵی ڕابردوو ته‌نیا یەك میلیارد دۆلاری ئه‌سپارده داناوه.