کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سۆنامیی ٧٣٠ هەزار پزیشكی بێكار لە ئابووریی ئێران‌دا

14:39 - 11 رەشەمه 2715

ئامارەكان دەریان خستووە شاڵای بێكاری‌و ناچالاك بوونی ٦ میلیۆن‌و ٨٠٠ هەزار دەرچووی زانكۆ، مەترسییەكە بۆسەر بازاڕی كارو ئەمڕۆكە ٧٣٠ هەزار كەس بە بڕوانامەی فەوقی لیسانس‌و دوكتوراوە گردەنشین لە ماڵەكانیان دانیشتوون‌و هیچ كارو شوغڵێكیان نییە. وەزارەتی كار لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لە بارودۆخی بازاڕی كاری ئێران لە نێوان ساڵەكانی ١٣٨٤ تا ١٣٩٣ كردووە و گوتوویەتی لە حاڵێكدا كە ساڵی ٨٤ ڕێژەی كەسانی بێكارو ناچالاک ٣٣ میلیۆن و ٤٦٩ هەزار كەس بووە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٩٣ بۆ ٤٠ میلیۆن و ١٩٨ هەزار كەس بەرز بۆوە. هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ساڵی ١٣٨٤ دا ڕێژەی ٢ میلیۆن‌و ١١٥ هەزار كەس خاوەنی بڕوانامەی فەوقی دیپڵۆم و لیسانس بوون، ئەم كەسانە پاش تەواوبوونی دەرسەكەیان لە جیاتی ئەوەی كە لە مەیدانی ئابووریدا چالاكی بكەن، لە نێو ماڵەكانیاندا خانەنشین كران، ئاماری ئەم دوو گرووپە لە بواری كار و شوغڵەوە، لە ساڵی ٩٣ تا ئاستی ٥ میلیۆن و ٢١٢ هەزار كەس بەرز بۆوە. جگە لەوەش، لە ساڵی ٩٣ ڕێژەی ٦٠١ هەزار كەس بە بڕوانامەی فەوقی لیسانس و دوكتوری حیرفەیی و پسپۆڕییەوە، هیچ چەشنە كار و شوغڵێكیان نەبووە.