![](/files/fager.jpg)
نوێنه‌ری كرێكاران له شورای بالای كار وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه تاوتوێكردنی شێوه‌كانی دیاریكردنی هه‌قده‌ستی ساڵی ٩٥، له كۆبوونه‌وه‌ی شواری بالای كاردا به زیانی کرێکاران شکاوه‌ته‌وه، گوتی ئێمه هێڵی هه‌ژاریمان تێپه‌ڕ كرد‌و ئێستا له‌سه‌ر هێڵی فه‌وتان ده‌ڕۆین.
ئه‌حمه‌دڕه‌زا موعینی ده‌ڵێ، به‌پێی ماده‌ی ٤١ی قانونی كار، دیاریكردنی هه‌قده‌ست ده‌بێ به‌پێی ئاوسانی ڕۆژ و دابینكردنی قه‌رتاڵه‌ی تێچووی ژیانی كرێكاران بێ، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ كات ئاوڕێك له قه‌رتاڵه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكار‌و تیچووی ڕۆژانه‌و مانگانه‌ی ژیانی ئه‌وان نه‌دراوه‌ته‌وه.
موعینی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌وڵه‌ت كه ماڵیاتی له‌سه‌ر كرێكاران داناوه‌و گوتی ئێستا حه‌قده‌ستی ژێر ١ میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌خرێته ژێر هێڵی هه‌ژاری، به‌ڵام كرێكاران هه‌قده‌سته‌كانیان مانگانه له نێوان٧١٢ هه‌زار تمه‌ن تا ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن دایه‌و سه‌رباری ئه‌وه ده‌بێ ماڵیاتیشی لێ بده‌ن، ئه‌مه له حاڵێكدا كه شیركه‌ته گه‌وره‌كانی ده‌ست‌وپێوه‌ندیی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها سپای پاسداران ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ تاقه تمه‌نێك ماڵیات ناده‌ن.
نوێنه‌ری كرێكاران له شورای باڵای كار هه‌روه‌ها گوتی له نێو ٩ كه‌س كه ئه‌ندامی شواری كارن ته‌نیا ٣ كه‌سیان نوێنه‌رانی كرێكارانن‌و ئه‌وانی دیكه نوێنه‌ری خاوه‌نكاره‌كاننک هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو کاتێک ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكاره‌کان له بڕیاره‌کاندا ده‌نگیان زیاتره‌و له‌و سۆنگه‌یه هه‌موو ساڵێ هه‌قده‌ستی كرێكاران كه‌م‌و كه‌متر ده‌بێته‌وه.