![](/files/ezdwajkodakan.jpg)
جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆكاروباری ژنان‌و خێزان ده‌ڵێ ئاماری به‌شوودانی كچانی مێرمنداڵ پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان بگاته ته‌مه‌نی قانوونی ڕوو له هه‌ڵکشانه‌و ئه‌وه جێی نیگه‌رانییه.
شه‌هێندۆخت مه‌ولاوێردی ده‌ڵێ له یه‌ك دوو ساڵی ڕابردوودا به شودانی کچانی منداڵ له نێو کۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و ته‌نانه‌ت كچانی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵانه‌ش له‌م دیاره‌ده‌یه بێ به‌ش نه‌بوون.
پێشتریش ئیداره‌ی سه‌بت‌و ئه‌حواڵی ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٩٢ دا نزیك به ٣١ هه‌زار كچی ژێر ١٥ ساڵ ژیانی به‌شوو دراون. جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆكاروباری ژنان‌و خێزان ده‌ڵێ وه‌زیری دادگوسته‌ری ده‌بێ ڕاپۆرتێك له‌م باره‌یه‌یه‌وه بڵاوبكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شوودانی کچانی خوار ١٥ ساڵ ناقانوونییه.
شایانی باسه پاش هه‌وڵێكی زۆری چالاكانی مافی منداڵان له ئێران، ته‌مه‌نی باڵغ‌بوونی كچان له ٩ ساڵی بۆ ١٣ ساڵ به‌رز كرایه‌وه، به‌ڵام قانوون‌و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که ئێرانیش به ڕه‌سمیی ناسیوه به‌ڵام جێبه‌جێی ناکا، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ١٨ ساڵ دیاری كردوه. که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا دادگاکان له ئێران له‌سه‌ر ئیزنی دایك و باوك ئیزن به شووکردنی کچانی خوار ١٣ ساڵیش ده‌ده‌ن.