کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوژرانی‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ دیکه‌ی سپای‌ پاسداران له‌ ‌ سووریه‌

13:50 - 15 رەشەمه 2715

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕاگه‌یه‌نه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ ئێران ئه‌فسه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ سپای‌ پاسداران به‌ ناوی‌ مێهدی‌ سامینی‌ ڕاد له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی‌ باكووری‌ سووریه‌دا‌ كوژراوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌ ده‌ڵێ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هێزه‌كانی‌ به‌سیج له‌‌ شه‌ڕو پێكدادانی‌ سووریه‌دا كوژراون. به‌م جۆره‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردوودا كه‌ ڕێژیمی‌ ئێران ڕایگه‌یاند هێزه‌ نیزامییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ سووریه‌ زیاتر ده‌كا، ژماره‌ی‌ كوژراوه‌کانی‌ ڕێژیم‌ له‌ شه‌ڕی‌ نێوخۆیی‌ سووریه‌دا له‌ ٢٠٠ كه‌س تێ‌په‌ڕیوه‌‌.