کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەرداگرتنی ٥٠ كیلۆ تریاك لە فڕۆكەخانەی خومیەنیی تاران

12:33 - 19 رەشەمه 2715

لە فڕۆكەخانەی خومەینیی تاران بە یارمەتیی سه‌گه‌ وشیاره‌کان ٥٠ كیلۆ تریاك دۆزرایەوە. كارگێڕانی بەشی تیجاریی گومڕوكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی خومەینی، ئەم مەوادەیان لە دەزگایەكی شیردۆشی سەنعەتی‌دا دۆزیوەتەوە كە تێیدا شاردرابۆوە. لە لایەكی دیكەوە گومروكی ئێران باسی لە دۆزرانەوەی نزیكەی ٢٩٠ تۆن لە جۆرەكانی مادەی هۆشبەر و مادە سەرەتاییەكانی لە ساڵی ٩٤ كردووە. تریاك، شیرە، ناس، شیشە، هێرۆئین و مادە پێشسازەكانی شیشە، ئەم مەوادە بوون كە مەئموورەكانی گومروك لە ساڵی ٩٤ لە قاچاغچییەكانیان گرتوون. گومروكی ئێران هەروەها گوتوویەتی دۆزرانەوەی مادە هۆشبەرەكان و پێشسازەكانیان لە ساڵی ٩٤ لە چاو ساڵی پێشتر، تا ئاستی سەدا سەد لە گومرۆك زیادی كردووە. قاچاغی مادە هۆشبەرەكان لە شوێنە ڕەسمییەكانی وەك فڕۆكەخانەكان، بەندەرەكان و دەروازە سنوورییەكان ل حاڵێك دایە كە ڕۆژانە كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد لە كوردستان بە تۆمەتی هەڵگرتنی شتوومەكی قاچاغ دەكەونە بەر دەستی هێزە دەوڵەتییەكان‌و بە بەردەوامی دەكوژرێن و بریندار دەكرێن.