کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاقیکردنه‌وه‌ی مووشەكی بالیستیكی نوێ لە لایەن سپای پاسدارانەوە

12:36 - 19 رەشەمه 2715

هێزی هەوافەزای سپای پاسداران مووشەكی دوورهاوێژ و بالستیكی "قیام"ی تاقی کرده‌وه‌‌. ئەم مووشەكانه‌ لە چوارچێوەی مانۆڕێكی مووشەكی‌و لە سیلۆ ژێرزەوییەكانی سپاوه‌ هاوێژراون. ئەم تاقیكارییە لە چەند قۆناغ‌داو لە شوێنە جۆراو جۆرەكانی ئێران، بە تەقەی مووشەكە بالستیكەكان لە سیلۆڕا دەستی پێ كرد. فەرماندەی هەوافەزای سپا باسی لە هاویشتنی جۆرەكانی مووشەكی بالستیك بە مەودای ٢٠٠٠ کیلومیتر ، ٨٠٠، ٥٠٠ و ٣٠٠ كیلۆمیتر لە شوێنە جۆراوجۆرەكانی ئێران لەم مانۆڕەدا كرد. دوای تاقیكردنەوەی مووشەكی بالستیكی قیام، محەممەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سپا گوتی: "نەیارانی كۆماری ئیسلامی‌و ئەمنیەتی ناوچەکه‌ دەبێ لە نەڕەی مووشەكەكانی سپا بترسێن" ئێران لە حاڵێكدا درێژە بە تاقیكاریی مووشەكیی خۆی دەدا كە چەند جار كۆمەڵگای جیهانیی نیگەرانیی خۆی لە بابەت ئەم مەسەلە دەربڕیوە. سەرەڕای ڕێككەوتنامەی ناوكیی ئێران‌و زلهێزە جیهانییەكان، شوورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ هەروا لە گەمارۆ پێوەندیدارەكان بە بەرنامەی مووشەكیی ئێران بۆ ماوەی ٨ ساڵی دیکه‌ بەردەوامە.