کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە ئیلام و کرماشان بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان

20:44 - 26 خەرمانان 2716

لە دوو شاری ئەیوان و جوانڕۆ لە دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕيێیانی بە چالاکیی تەبلیغی یاد و بیرەوەریی شەهیدانی حیزب، بە تایبەت شەهیدانی میکونوس بەرز ڕاگیرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی ڕێبەر، تڕاکت و دروشمی تەبلیغی و نووسینی دروشم لە شوێنە گشتییەکان سیاسەتی تێرۆری کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد. ئەو شوێنانەی کە لە ئەیوان چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: دەبیرستانی خامنەیی، جادەی کەمەربەندیی ئەیوان بۆ ئیلام، جادەی کەمەربەندیی ئەیوان بە گەیلانی ڕۆژاوا، ئیدارەی بێهداشت و دەرمانی ئەیوان، ناوەندی فێرکردن و بێهوەرزیی تیمی سڵامەت و سەرەتای شەقامی سەرەکیی هاتنەژوورێی ئەیوان. لە شاری جوانڕۆش لە دووڕێیانی بیلەیی خوری‌ئاباد و جوانرۆ، ڕێگای سەرەکیی هاتنەژوورێی جوانڕۆ و کۆڵانەکانی دەوروبەری ئیدارەی ئاو چالاکیی تەبلغی کراوە. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە رێزەوە لەو چالاکییەی ئەندامەکانی لە دوو شاری ئەیوان و جوانڕۆ لە دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان دەڕوانێ و لە رێگای کوردکاناڵەوە سڵاوی بۆ ناردوون.