کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لاوانی یارسان بۆ نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئامانجەکانی دوکتور شەڕەفکەندی

04:19 - 27 خەرمانان 2716

کۆمەڵێک لە لاوانی یارسان لە سەرپێلی زەهاو بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی دوکتور سادق شەڕەفکەندی چالاکیی تەبلیغییان کرد. لەو چالاکییە تەبلیغییەدا کە بەبۆنەی٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی تێرۆری میکونوس و شەهیدبوونی شەهیدان دوکتور شەڕەفکەندی، فەتاح عەبدولی و هۆمایون ئەڕدەڵان کرا، کۆمەڵە دروشم و پلاکاردێک لە بەرزاییەکانی ئەو شارە هەڵواسران.