کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە جوانرۆ بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان

05:55 - 29 خەرمانان 2716

به‌ بۆنه‌ی‌ ٢٦ی خەرمانان بۆ جاری چەندەم لە شاری جوانڕۆ چالاكی‌ ته‌بلیغی‌ كرا. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە جوانڕۆ بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەڕفەکەندی و هاورێیانی چالاکیی تەبلیغییان کرد. لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید، دروشم و تڕاکتی حیزبی یاد و بیروەریی شەهیدانی بڕلین‌یان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ئامانج و هیواکانی ئەو شەهیدانە پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. ئەو شوێنانەی بۆ جارێکی دیکەش چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: شەقامی ئیسار، شەقامی ڕیزوان و کۆڵانەکانی ناوەندی شار.