کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دیواندەرە بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان چالاکیی تەبلیغی کرا

18:19 - 29 خەرمانان 2716

لە شاری دیواندەرە بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغی کرا و کۆمەڵێک لەو شوێن و گەڕەکەکانی ئەو شارە بە وێنەی رێبەرانی شەهید و دروشم و تڕاکتی تەبلیغیی حیزب ڕازایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغییانەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی ڕێبەر، تڕاکت و دروشمی تەبلیغی و نووسینی دروشم لە شوێنە گشتییەکان، سیاسەتی تێرۆری کۆماری ئیسلامی مەحکوم کراوە و لەگەڵ یاد و بیرەوەریی شەهیدان پەیمانی وەفا نوێ کراوەتەوە. ئەو شوێنانەی کە لە دیواندەرە چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: گەڕەک شیوا، پارکی میللەت، ئازادەگان، دەوروبەری مزگەوتی خومەینی، دەوروبەری دەبیرستانی نمونەیی فاڕابی، شەقامی ١٦ میتری، گەڕەکی ساحیلی، فازی ٢ کۆمسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وێرای ‌ ده‌سخۆشی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حیزب له‌ شاری دیواندەرە ماندوونەبوونیی پێگوتون و سڵاوی بۆ ناردوون.