کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیدار و چاوپێکەوتنی هەیئەتێکی حیزب لە نۆڕوێژ لەگەڵ پارتی سووری ئەو وڵاتە

20:12 - 29 خەرمانان 2716

هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆڕوێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەگەڵ شاندێکی پارتی سووری ئەو وڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی کرد. ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەرمانان هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، پێکهاتوو لە کاک ناسر قادرپوور، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب و کاک ئیدریس ئاب، هاوکاری بەشی پەیوەندییەکان، سەردانی پارتی سووری نۆڕوێژیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی ئەو حیزبەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لەو دانیشتنەدا چەند تەوەری جیاواز کەوتنە بەر باس و ئالوگڕی بیرو ڕا و زانیارییان لەسەر کرا کە سەرەکیترینی ئەوان دۆزی کورد بە گشتی و ئەو بارودۆخە نالەبارە بوو کە ڕۆژهەلاتی نێوەڕاستی پێدا تێدەپەرێ. لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا باس لە بارودۆخی کورد لە نۆروێژ و هاوکاری سیاسی، کۆمەڵایەتی، سینفی و کلتوریی نیوان کورد و کۆمەڵگای نۆروێژ کرا. تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەو دیدارە باس لە سەر هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی ئەو وڵاتە بوو کە تێیدا قسەی ئەوە هاتەگۆرێ هەوڵ بدەین هاوکاری ئەو حیزبانە بین کە لە ماوەی رابردوو و ئێستاشدا پشتیوانییان لە دۆزی کورد کردوە. شایانی باسە کە لەو دانیشتنەدا نوێنەری چەند حیزب و ڕێکخراوی دیکەی کوردستانیش بەشدار بوون.