کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە شاری تیکاب چالاکیی تەبلیغی کرا

04:47 - 2 رەزبەر 2716

تێکۆشەرانی سەربە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکابی ناوچەی هەوشار، بەچالاکیی تەبلیغی رێزیان لە رێبەری شەهید، دوکتور سادق شەرەفکەندی گرت. بە بۆنەی٢٦ خەرمانان ساڵوەگەری تێرۆری رێبەری شەهید، دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاورێیانی، بەشێک لە تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار لە چەند گەڕەکێکی شاری تیکاب چالاکیی تەبلیغیی‌یان بەڕێوەبرد. لەم چالاکییە تەبلیغییە‌دا بە بڵاوکرانەوەی وێنەی شەهیدانی رێبەر؛ قازی ، قاسملوو و شەرەفکەندی و هەروەها درووشم و تراکتەکانی تایبەت بەو یادە، رێزیان لە یادی شەهید شەرەفکەندی گرت و رێژیمی تێرۆریست‌پەروەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد. ئەو شوێن و گەڕەکانەی لە لایەن تێکۆشەرانی ناوچەی هەوشارەوە لە شاری تیکاب چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراوە بریتین لە: مزگەوتی شافعی، هەواشناسی، گاوداری، شەریفاوا، پارکی میللەت و ناوباغی مەدرەسەی ئیمام عەلی. کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ئەم چالاکیانەوە دەستخۆشی و ماندونەبوونی لە تێکۆشەرانی حیزب لە ناوچەی هەوشار دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.