کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکارانی بریتانیا

22:02 - 7 رەزبەر 2716

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی حیزبی کرێکارانی بریتانیا بەشداری کۆنفڕانسی ساڵانەی ئەو حیزبەی کرد. هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەولوود سوارە، ئەندامی رێبەریی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، بەشداریی کۆنفڕانسی ساڵانەی حیزبی کرێکارانی بریتانیای لەو وڵاتە کرد. ئەم کۆنفڕانسە ٢٥ی سێپتامبر تا ٢٨ سێپتامبر دەخایەنێ و لە شاری لیڤەرپوولی بریتانیا بەڕێوەدەچێ. لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەم پێوەندییەدا دەخەینەڕوو.