کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی "دیداری هزری نەتەوەیی" لە شاری سۆران

20:13 - 8 رەزبەر 2716

لە رۆژانی ٦ و ٧ی ڕەزبەر بەرێوەبەرایەتی فیدراسیۆنی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و کتێبخانەی گشتیی شاری سۆران لەبناری شاخی کۆڕەک دیدارێكی دوو رۆژەیان سەبارت بە هزری نەتەوەیی بە بەشداریی چالاکان و نووسەرانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەبرد. لە یەکەم دانیشتنی ئەو دیدارەدا، بەرێزان؛ دکتور “قەدری یەڵدرم"و "قادر وریا" ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و "عەلی عەونی" ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و ئازاد تەوفیق کۆڕگێڕی پانێلی یەکەم بوون، کە هەرکام لە گۆشە نیگایەکەوە ڕوانینی خۆیانیان سەبارەت بە پرسی نەتەوەیی خستە روو. بەرێز قادر وریا لەم کۆڕەدا، بابەتێکی لە ژێر ناوی( نەتەوە وەک قوربانی ململانێی سیاسی نێوخۆیی) پیشکەش کرد.ناوبراو سەرەتا گرینگترین فاکتەری نێۆخۆیی بۆ ناکامیی نەتەوەیی تائیستا و هەروەها وێکهەڵنەکردن و ملنەدانی رێکخراو ئەحزابی سیاسیی کورد بۆ هاوکاری کردنی هاوبەش بە خەساری گەورە زانی. لە دووهەم پانێلی پاش نێوەرۆ ئەو دیدارەدا ٦ لاو سەر بە رێکخراوە جیاجیاکانی کوردستان باس و بابەتەی خۆیانیان خوێندوەو، لەو پانێلەدا شلێر رەحمانی جێگرسکرتیری یەکێەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان باسێکی لەسەر (ئەرک وخەباتی ژن بۆ رزگاریی نەتەوەیی) پێشکەش کرد. لە رۆژی دووهەمی ئەم دیدارەدا.دۆستی لەمیژینەی گەلی کورد .د.کتور ئیسمایل بێشکچی کۆرێکی بەڕێوەبرد لە ژێرناوی (مافی دیاری کردنی چارەنووس بۆ گەلی کورد) دوکتور بیشکچی لە باسەکەی‌دا ڕەهەندی مێژوویی و هەروەها لە روانگەی رەخنەگرانەوە باسی لە لەمپەڕەکانی سەر رێی کورد کرد بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوای چارەی خۆ نووسین. لە دووهەم پانێلی دووهەم رۆژی دیداری هزری نەتەوەیی بەشێکی تر لە نووسەران وخاوەن بیرانی کورد وەکوو؛ شێرزادحەسەن، شرۆڤەی هەلومەرجی ئێستای پرسی نەتەوەییان کرد و ڕاوبۆچوونی خۆیانیان دەربڕی و تیشکیان خستە سەر ئەمە کە پەروەردە دەوری گرینگی هەیە لە ویستی نەتەوایەتی و چارەسەری کێشەی نەبوونی وشیاریی نەتەوەیی. لە دوایین پانیڵی ئەم دانیشتنە‌دا ،عەلی لەیلاخ کادری ڕاگەیاندنی حدک باسیکی کورتی لە ژێرناوی(رۆژهەڵاتی کوردستان وگوتاری نەتەوەیی) پێشکەش کرد، کە کورتە باسێک بوو لە جێگە و پێگەی نەتەوەخوازی لە نێو چین وتوێژەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم دیدارە لە ئێوارەی ٧ی رەزبەر بە چەند تابلۆی گورانی حەماسی لەلایەن سترانبێژ "برادەر" کۆتایی پێهات.