کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکارانی بریتانیا کۆتایی بەکارەکانی هێنا

02:56 - 9 رەزبەر 2716

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی سپتامبری ٢٠١٦ی زایینی، کۆنفرانسی ساڵانەی لیبەر پارتی بە وتەکانی بەرێز "جێرمی کۆربین" سەرۆکی دووبارە هەلبژێردراوی ئەم حیزبە کۆتایی بەکارەکانی هێنا. لەو کۆنفڕانسە دا هاوڕێ "مەولوود سوارە" نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا،  لەگەڵ نوێنەری چەند حیزب و ڕێکخراوی دیکەی کوردستانی، نوێنەرایەتی دۆزی رەوای کوردیان گرتە ئەستۆ و لە هەموو دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان کە لەگەڵ وەزیر، ئەندامانی پارلەمان، نوێنەری وڵاتان و کەسایەتییە ناسراوە بریتانی و جیهانییەکان ڕێکیان خست، باسی سەرەکیی دۆزی ڕەوای کورد، ناساندن و داواکاری مافەکانی خەڵکی و کوردستان و ئەو پێشێلکارییانە بوو کە لە لایەن ولاتانی داگیرکەری کوردستانەوە دەرحەق بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان پێرەو دەکرێ. لە ڕۆژی دووهەمی ئەو کۆنفڕانسەش دا، بەڕێز مەولوود سوارە، لە نزیکەوە لەگەڵ چەندین کەسایەتی و نوێنەری وڵاتانی جیهان چاوپێکەوتنی کرد و باس وخواسێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی کورد لە ئێران، ئەشکەنجە و ئێعدامی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و پشتگیری ڕژیمی تاران لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی خسته‌به‌ر باس و به‌ وردی شرۆڤه‌ی کرد. لە پاش وتەکانی، بەڕێز "جێرمی کوربین" پێشوازییەکی گەرمی لە نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکان کرد و چەندین وتەی بەنرخی هێنایە زمان. نوێنەرانی کورد لەو دیدارانەیاندا توانیان دۆستێکی یەکجار زۆر بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان پەیدا بکەن و هەوڵیان دا کە ڕایەڵەکی دۆستایەتیی و پێوەندی لە نێوان کورد و بەشدارانی ئەو کۆنفڕانسە دا پێک بێنن. پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە پەڕاوێزی کۆنفڕانسەکەدا لە نزیکەوە چاوی بە چەندین کەسایەتی سیاسی جیهانی و نوێنەری وڵاتانی بەشدار لەو کۆنفڕانسەدا کەوت و سەبارەت بە کێشەی کورد بە گشتیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسە و باسی لەگەڵ دا کردن کە بەشێکیان بریتین بوون لە: -بەرێز ئین مەک نیکۆل سەرۆکی لیبەرپارتی -بەرێز کارل بێلەنگەر (سەرۆکی پێشووی نەتەوەی) پارتی دێموکراتیکی تازە، کانادا نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا