کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی یەکیەتی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان-کۆمیتەی ئۆتریش

17:48 - 18 رەزبەر 2716

بەشداری بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری بەڕێز دوکتور کامەران حاجی عەبدو سکرتێری گشتی پارتی یەکیەتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش. شەممە لە رێکەوتی ٨/۱۰/۲۰۱٦ لە سیمینارێک‌دا کە بۆ رێزدار دوکتور کامەران حاجی عەبدو سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوەیە لە وڵاتی ئوتریش پێکهاتبوو بەشداری کرد.

جێگای ئاماژەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش بەشداری سیمینارەکە بوون. و لەم سیمینارەدا، بەڕێز دوکتور کامەران حاجی عەبدو لەسەر ڕەوشی کوردستان قسەی کرد و بەتایبەتیش لەسەر سیاسەت و بەرنامەی حیزبەکەیان وەک پارتێکی روژئاوایی، زانیاری زیاتری خستە ڕوو. و لەم بەشەدا نوێنەری کۆمیتەی یەکیەتی لاوان بە چەندین روون کردنەوە و وروژاندنی باسەکان توانی بەشداری باسەکان بکات و لە کۆتایی سیمینارەکەدا نوێنەری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی دوکتور کامەران، دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە کارەکانیاندا بۆ بە ئاوات خواستن.

کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان- ئوتریش