کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆلێکی دیکە لە لاوانی رۆژهەڵاتی پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون.

16:18 - 29 رەزبەر 2716

پولێک لە لاوانی بەهەستی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوست بوون بە رێزەکانی ئاشکرای حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و، دەورەی سەرەتایی پێشمەرگایەتییان سەرکەوتووانە تێپەڕ کرد. سەرلەبەیانی رۆژی پینجشەممە ٢٩ی رەزبەر رێورەسمی جێژنی کۆتایی دەورەی ٢١٩ لە بنکەی سەرەکیی حیزب بەرێوەچوو ،لەم رێورەسمەدا سەرەتا لە حەوشەی قەڵای دیمۆکرات دوای سروودی ئەرەقیب ،چەند تابلۆیەک لە ڕژەو مەشقی نیزامی لەلایەن  پێشمەرگەکانی دەورەوە،پێشکەش کراو جێژنی کۆتایی دەورەی ٢١٩ دەستی پێکرد،  کە لە لایەن کادر وپێشمەرگە و قەڵانشینانی خۆڕاگر بە گەرمیی پێشوازیی و ، چەپڵەباران کران. لەبەشێکی دیکەی ئەو جێژنە کە لە یەکێک لە سالۆنەکانی حیزب بەرێوەچوو خاتوو سوهەیلاقادری ئەندامی رێبەری حیزب پەیامێکی پێشکەش کرد لەو پەیامەدا بە ئاماژە دان بە پەیوەست بوونی کوروکچانی کورد بە ریزەکانی حیزبەوە وتی: لە قوناخە جۆراوجۆر و سەختەکانی خەبات‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستان بەردەوام هەوڵی  پێگەیاندن ورێنوێنی کردنی کچان وکوڕانی کوردی داوە، تاکوو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و نەتەوەدۆست  بەرهەمبهێنێت. رێبازی دێموکرات چونکە هەڵقوڵاوی دڵ ودەروونی کۆمەڵگە بووە، زۆر لە مێژە جێگەی خۆی لە دڵ ودەرونی جەماوەردا گرتوە. بەشیکی دیکە لە پەیامی حیزب کە بە دەورەی ٢١٩ی پێشمەرگایەتی پێشکەش کرابوو، ئاوردانەوەیەکی کورت بوو بەسەر دۆخی سیاسیی ناوچەکەو، خوێندنەوەی حیزب لەوبارەوە و هەروەها پشتیوانی کردن لە گشتگیرکردن و فرەچەشنیی خەبات و هەوڵدان بۆ دەستبەرکردنی مافی میللی دیمۆکراتیکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ،سیاسەتی حیزب لەوبارەوە. دوای پەیامی حیزب، پەیامی بەشداربووانی دەورەی ٢١٩ لە لایەن "مووبین مەولوودی"خوێندرایەوە ، دوابەدوای ئەو پەیامەش سروودی "قڕمان دەکەن قورتان بەسەر"بە دەنگی مەسعوود قادریان ، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا لە بڕگەیەکی دیکە‌دا دوای خوێندنی شێعرێک لە ژێرناوی "هۆگەلەکەم" لەلایەن هێمن شەریفزادەوە، ئەم رێورەسمە بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر سێ کەس لە پێشمەرگە سەرکەوتووەکانی دەورەی ٢١٩ ، بەرێزان؛ " شلێر مەحموودی،مەحیەددین ساڵحی،مووبین مەلوودی" کۆتایی پێهات.