کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس خۆپێشاندانێکیان ڕێکخست.

18:33 - 16 خەزەڵوەر 2716

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس سەبارەت بە دەسبەسەرکرانی رێبەران و پارلمانتارانی “هەدەپە" لە لایەن هێزەئەمنییەکانی تورکیەوە، خۆپێشاندانێکان رێکخست. لەم رێپێوان و نارەزایەتیی دەربڕێنە کە لەسەردەستی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەربە کومیتەی سویس ڕێکخرابوو، سەدان کەس لە کوردی پارچەکانی دیکەو کەسایەتییە سیاسییەکانی دانیشتوو لەو وڵاتی سویس پێشوازییان لێکردو بە توندی ئیدانەی هەڵسوکەوتی نادێموکراتیکی دەوڵەتی ئەردۆغانیان کرد. رۆژی ١٥خەزەڵوەر بەرانبەر بە ٥نوامبر کوردانی نیشتەجێی وڵاتی سویس لەسەر بانگەوازی ئەندامانی حیزب لەو وڵاتەدا ، لە رێپێوانێک بەشدارییان کرد و لەو خۆپێشاندانەدا، ئەندامی لایەنە سیاسییەکانی کوردو چالاکانی سیاسی پاڵپشتیی خۆیانیان لە خواست ویستی گەلی کورد لە باکووری کوردستان دەربڕی و،  هەروەها سیاسەتی نادێموکراتیکی حیزبی دەسەڵاتدار لە تورکیەیان مەحکووم کرد و داوایان کرد لە ناوەندە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی رۆژئاوایی زیاتر سەرنج بدەنە دۆخی کوردو رێگە نەدەن دەوڵەتی ئەدرۆغان بە سەرەرۆیی پێش لە پرۆسەی ئاشتی بگرێ لە تورکیەو لەناوبردنی ئاشتی. شایانی باسە پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس لە لایەن هاورێ رێبوار مۆسەوی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.