کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری سەقز

19:19 - 2 سەرماوەز 2716

رۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوە بەشێک لە لاوان و تازە لاوانی شاری سەقز لە بەرەبەری ٢٦سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان کرد. لەوچالاکییە تەبلیغییە‌دا خوێندکارانی قوتابخانەیەک لە شاری سەقز بە نووسینی دروشمی پێوەندیدار، لە گەڵ ئامانجەکانی حیزب و رێبەرانی شەهید پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە لاوانی هەڵسووڕ و بە هەڵوێستی شاری سەقز، دەستخۆشی لێکردوون و سڵاوی بۆ ناردوون.