کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵە(رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) کۆبوونەوە

20:15 - 9 سەرماوەز 2716

پێشنیوەرۆی دوێنێ دووشەممە، رێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە سەرپەرەستی بەڕێز مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، سەدانی رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران( کۆمەڵە)ی کرد کە، لە لایەن هەیئەتێکی سەرکردایەتی ئەم حیزبەوە بەسەرپەرەستی بەڕێز سەلاح مازووچی‌یەوە پێشوازی لێ‌کرا. لەم دیدارەدا هەردوو لایەن وێڕای دەربڕینی بۆچوون و هەڵسەنگاندنی خۆیان لە سەر گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکەو ئێران، سەبارەت بە باردۆخی سیاسی  و کۆمەڵایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی و بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان، ئاڵۆگۆڕی بیروڕایان کرد. هەر لەم دیدارەدا هەردوو هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە) هاوکات لە گەڵ قسەکردن لە سەر ئەرکی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی لە گەڵ بارودۆخی سیاسیی ئێستای کوردستان، راشکراوانە باسیان لە خاڵە بەهێزو لاوازەکان کردو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە سەبارەت بە تێکۆشان و یەکریزی، چاوەڕوانیی زۆر زیاتر لە هێزە سیاسییەکان دەکرێ و ئەوان پێویستە لەم پێوەندییەدا هەنگاوی بەکردەوە هەڵێننەوە. هەر لەم پێوەندی‌یە هەردوو هەیئەت بە نوێنەرایەتی لە حیزبەکانیان، پێداگرییان لەسەر هاوهەڵوێستی و یەکریزی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە.