کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی پێشەنگی مەریوان، پێشوازییان لە ٢٦ی سەرماوەز کرد

20:04 - 11 سەرماوەز 2716

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان یاران و هۆگرانی حیزب، لە شاری دوانزە سوارەی مەریوان، بە شێوەیەکی بەربڵاو پێشوازییان لە ٢٦ی سەرماوەز کرد. ئەندامان و دۆستانی بە ئەمەگی حیزب لە شاری مەریوان لە چەلاکییەکی تەبلیغیی‌دا یاد وناوی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرزنرخاند و,  دار ودیوای شاریان بە وێنەی رێبەرانی شەهید ڕازاندەوە. لەو چەلاکییە تەبلیغییەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی پێوەندیدار ، لە گەڵ رێباز و ئامانجەکانی حیزبەکەیان پەیەمانی وەفایان نوێ کردەوە. ئەو شوێنانەی کە لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغیی تێداکراوە بریتین لە؛ گەڕەکی فەرمانداری، کۆڵانی نیهزەت، مەیانی ستادیوم و چەند شوینی دیکە لە شارو دەوروبەری ئەوشارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم لایەنگران و ئەندامانی بە هەست و ئەمەگی ناوچەی مەریوان، دەسخۆشییان لێدەکاو، سڵاویان بۆ دەنێرێ.