کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادکردنەوەی هاوڕێی کۆچکردوو، نەبی قادری لە دانمارک

19:44 - 13 سەرماوەز 2716

لە ٢٠ی ساڵەی کۆچی‌دوایی  ئەندامی دیار و ناسراوی حیزب، هاوڕێ نەبی قادری، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لە سەر گڵکۆی  ئەو شەهیدە دانرا. لە بیست ساڵەى كۆچی‌دوايى كەسايەتیى شۆڕشگێر و تێكۆشەرى بەناوبانگى ريزەكانى حیزبی دێموکراتی كوردستان و ئەندامى دەفتەرى سياسیى حيزب، شەهید نەبى قادرى، هەيئەتێكى كوميتەى حیزب به سەرپەرستى هاوڕێ هيوا زەبیحى و  بەشێكى بەرچاو له ئەندامانى نیشتەجێی وڵاتی دانمارک و، خاتوو خه‌ياڵ قادرى هاوسەری  نەمر نەبی قادری، ڕۆژى هەينى ڕێکەوتی  ٢/١٢/٢٠١٦ بۆ ڕێزگرتن لە ڕابردووی پڕ لە شانازی ئەو مرۆڤە تێکۆشەرە کە هەموو تەمەنی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ خەباتی مافخوازانە و شۆڕشگێرانەی گەلەکەی تەرخان کرد، چوونه سەر گڵكۆى  ئەو شەهیدە سەربەرزەو،  بۆ جارێکی دیکە پەیمان و بەڵێنییان لەگەڵ ڕێبازی پیرۆزی نوێ کردەوە. لەو یادکردنەوەدا سەرەتا له لايەن بەرپرسى كوميتەوە  هيوا زەبيحى و  ناسر پيرانى هاوڕێى ديرينى سەردەمى خەباتى شاخ، چەند وتەيەک له سەر خەبات و تێکۆشان و ڕابردووى پڕ لە شانازی فەرمانده و پيشمەرگەى ڕۆژه سەختەكانى خەبات، شەهيد نەبى قادری پيشكەش كرا. دواتر ئامادەبووان، بە دانانی شاخە گوڵ،  لەسەر گڵکۆی ئەو بەرێزە، یاد و ناوی ئەو تێکۆشەرەیان بەرز ڕاگرت .