کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغی کرا.

18:00 - 16 سەرماوەز 2716

لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی بە ورە و تێکۆشەری شاری مەهاباد سەر لە نوێ چالاکیی تەبلیغییان کرد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ١٥ی سەرماوەز، ئەندامان و لایەنگرانی بەئەمەگی حیزب، لە شاری مەهابادی کوردان، بە بۆنەی هاتنی رۆژی ٢٦ سەرماوەز ، رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان لە "شەهرەک سەنعەتی" ئەو شارەو ، چەند شوێنێکی دیکە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا، دۆستان و هۆگرانی حیزب بەبڵاو کردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار، لە گەڵ شەهیدان و ئامانجەکانی حیزب پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە و گیانبازی و خۆنەویستووی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرزتر نرخاند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی سپاس ودەستخۆشی لە سەرجەم خەڵکی مەهاباد و بەتایبەتی ئەندامان وهۆگرانی حیزب لەوشارە، چالاکییەکانیان بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.