کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بۆکانی پێشمەرگەویست، چالاکیی تەبلیغی کرا

17:20 - 18 سەرماوەز 2716

لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ، ئەندامان و دۆستانی حیزب، لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغییان کرد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کورستانەوە، شەوی ١٧ی سەرماوەز  ئەندامان و یارانی بەئەمەگی حیزب لە شاری بۆکان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی هەڵکردنی ئاڵا و هەروەها رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، دوو هێمای نەتەوەیی و یادگاری کۆماری مەزنی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشم و وێنەی پێوەندیدار  لە نێو شاری بۆکان و دەوروبەری ئەو شارە یاد و ناوی پێشمەرگەیان بەرز راگرت. ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون  بریتن لە: شەقامی وەرزش، مزگەوتی بەلال حەبەشی و بەشێکی زۆر لە کۆڵان و گەڕەکەکانی شاری بۆکان. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم خەڵکی پێشمەرگەدۆستی بۆکان، بەتایبەتی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو شارە، چالاکیی و بەهەست بوونیان رێز لێدەگرێ و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.