کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له‌ شاری ره‌وانسه‌ر، پێشوازییان له‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کرد

17:22 - 19 سەرماوەز 2716

پارێزگای کرماشان،  پێشوازییان له‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز رۆژی مێژوویی له‌ خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان،واته‌ رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵا و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد و ،  ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ، شه‌وی ١٨ی سه‌رماوه‌ز ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌هه‌ست وسۆزی حیزب،  له‌ شاری ره‌وانسه‌ر و گوندی” گه‌له‌چه‌رموو” ، به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت ونووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار، له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و، رێباز و بایه‌خی پێشمه‌رگانه‌ په‌یمانی وه‌فایان نوێ  کرده‌وه‌. ئه‌و شوێنانه‌ی ‌ که‌  له‌ شاری ڕه‌وانسه‌ر چالاکیی ته‌بلیغی  تێدا کراون‌ بریتین له‌: چوار ڕێیانی “زه‌مین شاری”، زه‌مین شاری”، پارکی شار، شه‌هره‌ک فه‌رهه‌نگیان، شه‌هره‌ک موهاجرین  و،  چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و شه‌قامی دیکه‌ی شار. کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی  حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ، وێڕای سپاس وده‌ستخۆشی له‌ خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامان و دۆستانی به‌ئه‌مه‌گی حیزب، چالاکیی ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنێ و، سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.