کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گوندی سەهۆڵانی مەهاباد چالاکیی تەبلیغی کرا

18:15 - 20 سەرماوەز 2716

لە بەرەبەری هاتنی ٢٦ی سەرماوەز، بۆ دووەمین جار لە گوندی سەهۆڵان و گوندی عیساکەندی مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلات، دۆستان و ئەندامانی بەهەست و هەڵویستی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە گوندی سەهۆڵان و چەند گوندێکی دیکەی ئەو ناوچەیە بۆ دووەمین جار بە چالاکیی تەبلیغی یاد و ناوی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا لایەنگرانی حیزب بەشێوەیەکی بەرفراوان،  تراکت و دروشم و نووسراوەی پێوەندیداریان لە نێو گوندی سەهۆڵان کە شوێنێکی بەرچاو و گەشتیارییە بڵاوکردەوەو بەو جۆرە پاڵپشتیی خۆیانیان لە هێزی پێشمەرگە و هێما نەتەوەییەکان دەربڕی. کۆمیسیۆنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای  سپاس و پێزانین، لە سەرجەم خەڵکی سەهۆلان، بەتایبەتی ئەندامان و دۆستانی حیزب، دەستخۆشییان لێدەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.