کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە ناوچەی شنۆ

03:38 - 22 سەرماوەز 2716

بە پێی هەواڵی گەیشتوو  بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب،  رێبواران و درێژەدەرانی شەهید "هەژار قاسمی" لە ناوچەی شنۆ لە چالاکییەکی بەربڵاودا، وێڕای رێزگرتن لە  یاد و ناوی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان، رۆژی پێشمەرگە و ئامانجی پێشمەرگانەیان بەرز نرخاند. لەو چالاکییە تەبلیغییەدا  کە لە چەندین گوند و شارۆچکەی ناوچەی شنۆ بەرێوەچوو، ئەندامان و دۆستانی ئەمەگناسی حیزب  لە ناوچەی شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار لە گەڵ ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. ئەو شوێنانەی کە تێیدا چالاکیی تەبلیغی کراون بریتین لە: گوندی قەڵاتان، سەر ڕێگای گوندی قەڵاتان،  حەسەننووران، گوندەوێڵە،  گوندی سەوجە، جبریلاوێ، گوندی گورگاوێ. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم خەڵکی ناوچەی شنۆ، بەتایبەتی دۆستان و لایەنگرانی حیزب لەو ناوچەیە، دەستخۆشییان لێدەکا و، چالاکیی ئەوان بە خزمەتێکی نیشتمانی دەزانێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.