کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٦ی سەرماوەز لە لایەن ئیلامی‌یەکانەوە

03:43 - 22 سەرماوەز 2716

کوردانی بەهەستی ئیلامی نیشتەجێی شاری تاران  بۆ جارێکی دیکە لە چەند شوێنی ئەو شارە، بە بۆنەی رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییەکان کرد. لەو چالاکییە‌دا ئەندامان و هۆگرانی کوردی دانیشتووی تاران کە خەڵکی دەڤەری ئیلامن بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت. هەروەها بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لاوانی نیشتمانپەروەری ئێلامی دێرین لە ناوچەی چەوار، بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە بە بڵاوکردنەوەی نووسراوە و تراکتی پێوەندیدار ئەو یادەیان کردەوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو چەندین گەڕەک و شەقامی شاری "چەوار" چالاکیی تەبلیغی تێدا کراوەو ، لاوان و ئەندامانی حیزب لەو ناوچەیە، رێزیان لە ٢٦ی سەرماوەز وەک رۆژێکی نەتەوەیی گرتووە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکرات وێڕای سپاس و پێزانین، لە سەرجەم کوردانی دەڤەری ئیلامی، دەستخۆشییان لێدەکاو، سڵاوی گەرمیان بۆ دەنێرێ.