کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ته‌بلیغی له‌ شاری دیوانده‌ره‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز درێژەی هەیە

19:54 - 22 سەرماوەز 2716

له‌ ده‌سپێکی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، بۆ دووهه‌مین جاره‌ که‌ له‌ شاری دیوانده‌ره‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز چالاکیی ته‌بلیغی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری دیوانده‌ره‌، جارێکی دیکه‌ یاد و ناوی رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان به‌رز ڕاگرت. له‌و چه‌لاکییه‌ ته‌بلیغییه‌‌دا، به‌شێکی به‌رچاو له‌ هۆگران و دڵسۆزانی به‌وه‌فای حیزب به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار، به‌ شێوه‌ی به‌ربڵاو دار ودیواری ئه‌و شاره‌یان به‌ هه‌ستێکی بوێرانه‌ و کوردانەوە‌ ڕازاندوه‌. ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ شاری دیوانده‌ره‌ که‌ چالاکیی ته‌بلیغی تێدا کراون بریتین له‌: مزگه‌وتی خومه‌ینی له‌ سه‌ره‌وه‌ی پارک ، پایگای به‌سیج ، شهره‌کی بێهداشت ، شه‌قامی ١٦ میتری ، فاز یه‌ک، ته‌پۆڵکه‌ی شێر عه‌لی، شه‌قامی ساحیلی پارکی ٢٢ی گوڵان و جاده‌ی سه‌ر قه‌ڵا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و شه‌قامی دیکه‌. کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس وپێزانین له‌ سه‌رجه‌م دۆستان وتێکۆشه‌رانی به‌ ئه‌مه‌گی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری نیشتمانپه‌روه‌ری دیوانده‌ره‌، رێز له‌ تێکۆشانه‌که‌یان ده‌گرێ و ، سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.