کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لە شاری بانە چالاکیی تەبلیغی کرا

18:41 - 24 سەرماوەز 2716

لە درێژەی کار و چالاکیی تێکۆشەرانی ناوخۆی وڵات بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستانەوە، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تەبلیغی لە چەندین شوێنی ئەوشارە ، رێزیان لە ئاڵا و پیشمەرگەی کوردستان گرت. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا، ئەندامان و هۆگرانی حیزب، لە شاری شۆڕشگێڕی بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشمی پێوەندیدار، وەک هەمیشە پاڵپشتی خۆیانیان لە رێباز و ئامانجی پێشمەرگانە دەربڕی. ئەو شوێنانەی کە لە نێو شاری بانە چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراون بریتین لە: گاراجی "بلەکێ" ، قوتابخانەی ئافەرین، شەقامی بیمارستان، شەقامی ئینقلاب، گەڕەکی گوڵشار، "سەبت ئەحواڵ"، قوتابخانەی کارئافەرین و چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی نێو شاری بانە. کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب وێڕای سپاس و پێزانین له‌ سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و دۆستانی به‌وه‌فای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ شاری پێشمەرگە‌دۆستی بانە، چالاکیی و تێکۆشانی ئەوان بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ و دەسخۆشییان لێدەکا.