کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌رز ڕاگرتنی یادی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌ شاروێرانی مه‌هاباد

19:37 - 24 سەرماوەز 2716

له‌ درێژه‌ی پێشوازی کردنی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له‌ یاد و ناوی رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له‌ ناوچه‌ی شاروێرانی مه‌هابادیش،  چالاکیی ته‌بلیغی کرا. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی "کوردستان و کورد"، ئه‌ندامان و دۆستانی بەوره‌ و باوه‌ڕی حیزب،  له‌ ناوچه‌ی شاروێرانی مێژوویی و کوردپه‌روه‌ر، پێشوازییان له‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کرد و، ئه‌و یاده‌یان به‌رزڕاگرت. هۆگران و  دۆستانی حیزب، له‌ ناوچه‌ی شاروێرانی مه‌هاباد به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار له‌ چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌، جارێکی دیکه‌ له‌گه‌ڵ رێباز و ئامانجی پێشمه‌رگانه‌ په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه‌. ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ ناوچه‌ی شاروێران که‌  به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌، چالاکیی ته‌بلیغی تێدا کراون بریتین له‌: گونده‌کانی خوڕخوڕه‌، گردیاقووب، ،کۆنەدێ‌، قه‌ره‌ قشڵاق و،  چه‌ندین گوندی دیکه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌. کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێزانین له‌ سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و دۆستانی به‌وه‌فای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ ناوچه‌ی  شاروێران و هەروەها خەڵکی بە هەستی نەغەدە،  چالاکیی ئه‌وان به‌رزده‌نرخێنێ و، سپاسیان دەکا.