کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کردنەوەی  پێشانگای فۆتۆ ستۆری لەلایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

19:37 - 25 سەرماوەز 2716

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەمە ٢٤ی سەرماوەز یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، پێشانگایەکی فۆتۆ ستۆری لەژێر ناوی "حەماسەی رۆژهەڵات" لە یەکێک لە هۆڵەکانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکرات بەڕێوە برد. ئەم پێشانگایە تەرخانکرابوو بۆ نەمایشی جەولە و چالاکییەکانی قۆناغیی نوێی تێکۆشانی پێشمەرگەکانی حدک لە خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات , هاوڕێ کارۆ رەسووڵی کرایەوە و بەبەشداری ئەندامانی رێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات رێز لە یاد و ناوی قارەمانتی پێشمەرگە گیرا. شایانی باسە ئەم پێشانگایە تا ماوەی  دوو رۆژی خایاند.