کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌رز ڕاگرتنی یادی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌گەورە شاری کرماشان

20:05 - 25 سەرماوەز 2716

له‌ درێژه‌ی پێشوازی کردنی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له‌ یاد و ناوی رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له‌ گەورە شاری کرماشان چالاکیی ته‌بلیغی کرا. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی “کوردستان و کورد”، ئه‌ندامان و دۆستانی بەوره‌ و باوه‌ڕی حیزب،  له‌ کرماشانی کوردان،  پێشوازییان له‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کرد و، ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت. هۆگران و  دۆستانی حیزب، له‌ کرماشان  بە بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار له‌ چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌، پاڵپشتی خۆیانیان لە ئامانجی پێشمەرگانە دەربڕی. ئه‌و شوێنانه‌ی لە شاری کرماشان  که‌  به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌، چالاکیی ته‌بلیغی تێدا کراون بریتین له‌: شارەکی ئیلاهیە، بلواری ژن، گەرەکی کەسرا و، شەقامی  شەشەم بەهەمەن و چەندین گەرەک و کۆڵانی دیکەی شاری کرماشان. کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێزانین له‌ سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و دۆستانی به‌وه‌فای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ شاری کرماشان چالاکیی ئه‌وان به‌رزده‌نرخێنێ و، سپاسیان دەکا.