کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌ شاری دێولان

20:18 - 26 سەرماوەز 2716

به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و رۆژی ئاڵای کوردستان، له‌ شاری دێولان ناوه‌ندی ناوچه‌ی له‌یلاخ، چالاکیی ته‌بلیغی کرا. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، ئه‌ندامان و هۆگرانی حیزبی دێموکراتی  کوردستان ، به‌ بۆنه‌ی رۆژیادی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز  له‌ شاری  دێولان،  به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌ نووسینی دروشمی پێوه‌ندیدار له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و کۆڵانی ئه‌و شاره‌،  به‌رانبه‌ر به‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاڵای کوردستان وه‌فایان نواند. ئه‌و شێوێنانه‌ی‌ له‌ شاری دێولان،  که‌ به‌بۆنه‌ی ٢٦ سه‌رماوه‌ز،  چالاکیی ته‌بلیغی تێیدا کراون بریتین له‌؛ شه‌قامی موعللیم، شه‌قامی ئازادی ، شه‌قامی ئستیقلال و چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و کۆڵانی دیکه‌ی ئه‌و شاره‌. کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین ، له‌ سه‌رجه‌م دۆستان و هۆگرانی حیزب له‌ شاری دێولان،  چالاکیی و تێکۆشانی ئه‌وان  به‌ خزمه‌تێکی نیشتمانی ده‌زانێ و، سپاسیان ده‌کا.