کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە شارەکانی مەهاباد و سەقز

20:14 - 27 سەرماوەز 2716

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، بۆ چەندمین جار لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی کرا. ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری مەهاباد بۆ جارێکی دیکەش بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دیوارنووسینی گەڕەک و کۆڵانەکانی جرتاوا، گەرەکی ئەبەری شەقامی ئاشێ، گەڕەکی عەبدوڵڵابادی  شاری مەهاباد، یادی رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستانیان بەرز نرخاند. هەروەها لە چالاکییەکی دیکە‌دا لە شاری سەقز، لایەنگرانی حیزبی دێموکڕات رێزیان لە ٢٦ی سەرماوەز گرت و لەچەندین گەڕەک و شەقامی شاری سەقز و چەند گوندی ئەو ناوچەیە تراکت و دروشمی پێوەندیداریان بڵاوکردۆتەوە. ئەو شوێنانەی کە لە شاری سەقز چالاکیی تێدا کراون بریتین لە: میانی ساڵح‌ئاوا، تاریکەبازار، پاساژی عەلی‌گوڵ، گەڕەکی شاناز، حەماڵاوا و گوندەکانی کێلە‌شین و مێرەدێ و تەمۆغە.