کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لە ناوچەی شنۆ، و بانە

18:39 - 28 سەرماوەز 2716

لە شاری شنۆ، بۆ جارێکی دیکە بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە و رۆژی ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا. ئەندامان و دۆستانی حیزب لە ناوچەی شنۆ بۆ جارێکی دیکە بە چالاکیی تەبلیغی خۆیان، لە گەڵ رێباز و ئامانجی پێشمەرگانە پەیمانی وەفایان  نوێ کردەوە. ئەو گوندانەی لە ناوچەی شنۆ کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە: بێبزورتێ، خوروشت، کانی‌سۆرک، هێیە، میراوێ، کیسەڵاوێ، بێ‌تریان، تاژەندەرێ، شێخان، کانی‌رەش، قەڵاتیان، باب‌خاڵاوێ، چەپەراوێ، سەرگیز و دوڕبە. هەروەها ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری بانە سەرلەنوێ لە چالاکییەکی دیکەدا دارودیواری چەندین گەڕەک و کۆڵانی شاری بانەیان بە دروشم و تراکتی شۆڕشگێرانە ڕازاندەوە. ئەو شوێنانەی شاری بانە کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە: گەڕەکی مەیانی چۆمان، کۆڵانی فەرهەنگیان، چواڕڕییانی "سەبت ئەحواڵ"، سێ ڕێیانی بیمارستان. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە سەرجەم دۆستان و لایەنگرانی بەئەمەگی حیزب لە ناوچەی شنۆ، هەروەها هۆگرانی لە شاری بانە ، سپاسیان دەکا و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات‌ دەخوازێ.