کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەکاندنەوەی ئاڵای کوردستان لە شاری مەریوان و گوندی ئاڵیکەندی بۆکان

18:47 - 28 سەرماوەز 2716

لە درێژەی چالاکییەکانی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز رۆژی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری مەریوان و گوندی  ئاڵیکەند ئاڵای کوردستان هەڵکرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک، ئەندامان و لایەنگرانی کوردپەروەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەریوان رۆژی ٢٦ی سەرماوەز ئاڵایەکی ٥مێترییان لە گاراجی مەریوان ،سەقز هەڵکردو،  بەو چەشنە یادی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز ڕاگرت. هەروەها لە رۆژی ئاڵای کوردستان، لە گوندی ئاڵیکەندی سەر بە شاری بۆکان، خەڵکی چاونەترسی ئاڵیکەند بە شەکاندنەوەی ئاڵای کوردستان لە نێو ئەو گوندە، یادی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرزنرخاند. شایانی باسە ئەندامان و هۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەمساڵ بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە شارە جیاجیاکانی کوردستان چالاکیی جۆراوجۆری تەبلیغییان بەڕێوە برد. کۆمیسیۆنی تەشکیلات حدک، وێڕای رێزدانان بۆ تێکۆشانی سەرجەم دۆستان ولایەنگرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی خەڵکی شاری مەریوان و گوندی ئاڵیکەند، دەستخۆشییان لێدەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.