کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی ، پاوە و سەرپێڵ‌زەهاو

19:30 - 28 سەرماوەز 2716

له‌ درێژه‌ی پێشوازی کردنی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له‌ یاد و ناوی رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له شارەکانی پاوە و سەرپێڵ زەهاو‌ چالاکیی ته‌بلیغی کرا. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی “کوردستان و کورد”، ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب،  له‌ شارەکانی پاوە و سەرپیل زەهاو،  پێشوازییان له‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کرد و، ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت. هۆگران و  دۆستانی حیزب له‌ و دوو شارە،  بە بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار له‌ چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچانە‌، پاڵپشتیی خۆیانیان لە ئامانجی پێشمەرگانە دەربڕی. دۆستان و ئەندامانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان  لە شاری پاوە، شەوانی ٢٥ و ٢٦ی سەرماوەز بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە،  لە گەرەکەکانی سەردی، دڕەباسام، کۆمەکاڵ و چەندین شوێنی دیکە چالاکیی تەبلیغییان کرد. لە شاری سەرپێڵ زەهاویش لاوان و دۆستانی تێکۆشەری حیزب لە چەند شوێنی ئەو شارە دروشم و تراکتی شۆڕشگێڕانەیان بڵاوکردەوە.   کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێزانین له‌ سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و دۆستانی به‌وه‌فای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ شاری پاوە و سەرپێڵ زەهاو، چالاکیی ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنێ و، دەستخۆشییان لێدەکا.