کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گردبوونەوەیەک بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لە وڵاتی هولەند

19:02 - 29 سەرماوەز 2716

رۆژی ٢٧ی سەرماوەز بەشێکی بەرچاو لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان نیشتەجێ لە وڵاتی هولەند - شاری "دێن‌هاخ" ، بە مەبەست یادکردنەوە و رێز گرتن لە رۆژی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە رێورەسمێک‌دا ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت. کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە وڵاتی هولەند سەرەڕای رێزگرتن لە هێما نەتەوەییەکان و، رێزگرتن لە گیانبازی پێشمەرگە، هاودەنگ و هاوهەڵویست، لە مافی سەربەخۆیی باشووری کوردستان پشتیوانی خۆیانیان دەربڕی. شایانی باسە کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەر بە کۆمیتەکانی وڵاتی هولەند وبێلژیک لەو رێورەسمەدا، بەشدارییان کرد و،  پەیامی حیزبیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.