کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی شەوی لەدایکبوونی شەهید د.قاسملوو

17:25 - 30 سەرماوەز 2716

بە بۆنەی هاتنی شەوچلە، کە ڕێکەوتە لە گەڵ شەوی لە دایکبوونی شەهید دوکتور قاسملوو رێبەری ناوداری کورد، شەوی ‌۲٨ لەسەر ۲۹ی سەرماوەز لە ناوچەی شیناوێی پێرانشار بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغی کرا. ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شیناوێ بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار یاد و ناوی رێبەری گەورەی گەلەکەمان شەهید دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت پێداگرییان لەسەر درێژەدانی رێگای قاسملووی شەهید کردەوە. شایانی باسە شەوی یەڵدا کە ڕێکەوتە لەگەڵ شەوی لە دایکبوونی دکتور عەبدولرحمان قاسملوو، هەموو ساڵێک لە لایەن ئەندامان و دۆستانی کوردپەروەری حیزبەوە، ئەو یادە دەکرێتەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، وێڕای دەستخۆشی کردن لە دۆستان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شیناوێی پیرانشار رێز لە چالاکیی و تێكۆشانیان دەگرێ و، سپاسیان دەکا.