کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری ئەندامانی حدک لە وڵاتی دانمارک، لە خۆپیشاندانی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان

18:18 - 30 سەرماوەز 2716

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۷-۱۲- ۲۰۱٦ لە سەر داوا و بانگهێشتی فیدڕاسێۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و بەشێکی زۆر لە هێز و لایەن و حیزبە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، بە مەبەستی ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان خۆپێشاندانێکی بەرفراوان بە بەشداری ڕەوەندی کوردی لە بەردەم پارلمانی دانمارک لە شاری کۆپنهاگ بە ڕێوە چوو. خۆپیشاندانەکە کاتژمێر۱ی پاشنیوەڕۆ بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە ڕووحی پاکی شە هیدانی پێشمەرگە و،  تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد. پاشان پەیامی پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە لایەن بەڕێز عەدنان ئاغاجان، بەرپرسی فێدیڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە دانمارک بە نوێنەرایەتی هەموو کۆمەڵە کوردییەکان و حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان خوێندرایەوە. دوو کەسایەتی سیاسی دانمارکی بەو بۆنەیەوە و بۆ ڕێز گڕتن ڵه ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵا و پشتیوانی لە مافی سەربەخۆیی کوردستان وتاریان پێشکەش کرد. پاشان چەند پارچە شێعر و هەڵبەست لە لایەن چەند کەس لە ئامادەبووانەوە خوێندرایەوە و، بە دوای ئەوانەش‌دا خۆپیشاندانەکە بە گۆرانی و موزیک هەتا چەندین کاتژمێردرێژە پێدرا . جێگەی کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندام و لایە نگرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بەشداری ئەو چالاکییە جەماوەرییە بوون.