کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "کۆڵن"ی ئاڵمان، ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان گیرا

18:56 - 30 سەرماوەز 2716

بە بونەی ٢٦ سەرماوەرز، روژی پێشمەرگە و ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٧ دیسامبری ٢٠١٦ی زایینی لە شاری کۆڵن،ی ئاڵمان لە لایەن هاڤکاری هێزە کوردستانییەکان ڕیورەسمێک پێکهات. سەرەتای ڕیورەسمەکە بە سرودی ئەی ڕەقیب و یەک خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان پەیامی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکان بە زمانی کوردی و ئاڵمانی خوێندرایەوە. لەو پەیامە هاوبەشەدا کە لە لایەن کاک سەرحەد غەفوریەوە پیشکەش کرا ، باس لە گرینگی بوونی ئاڵا وەک هێمای نەتەوەیی و هاوکات باس لە ئاڵای کوردستان کرابوو و هاتبوو: ئالای کوردستان، ئالای تایبەتی هیچ حیزب یان لایەنێکی سیاسی نییە، بەڵکوو ئەو ئاڵایە هی هەموو خەڵکی کوردستانەوە بە هەموو چین و توێژە جیاوازەکانییەوە، سیمبولی کوردستانە، کە لە ٧١ سال لەمەوبەر بە دەستی ڕۆلە دلسۆز و بەشەرەفەکانی گەلەکمان بە فەرمانی سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی موحەممەد لە شاری مەهاباد ( ڕۆژهەڵاتی کوردستان ) بە ڕەسمی هەڵکراو و ئێستا هەمان ئاڵا لە باشووری کوردستان شەکاویە و، بە دەستی ڕۆڵە پێشمەرگەکانی کوردستان دەپاریزدەرێ. دواتر پەیامی هاڤکاری بە زمانی ئاڵمانی لە لایان تریفە حەسەنپوورەوە خوێندرایەوە. پاش زیاتر لە ٣ کاتژمێر ئەو ڕیورەسمە بە پێشکەش کردنی سرود و گۆرانی شۆڕشگێڕانە وهەڵپەرکێ کوتایی پێهات. پێویستە بە ئاماژیەیە کە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئالمان وەک ئەندامی چالاکی هاڤکاری لە ڕیزی ڕێکخەرانی ئەو ڕێورەسمە بوو. http://localhost/files/roji-ala-2016-1.jpg